Əhli-Beyt (ə) Xəbər Agentliyi

mənbə : Mehrnews
bazar ertəsi

25 dekabr 2023

19:32:16
1423658

هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند: لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمب رێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست دژەتیرۆر کەوتوە، لە کاتژمێر 4:03ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی ئاسمانی کارەی سەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و هێزەکانی حەماس لە غەززە، گرۆوپە چەکدارەکانی عێراق چەندین جار بە موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبرێژکراو هێرشیان کردوەتە سەر بنکەی هێزە ئەمرییەکانی و هێزەکانی هاوپەیمانان لە سوریا و عێراق و هەرێم.

342/